باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سەر گوللە تۆپێکی ئیسرائیل دەنووسێت "لە ناویان ببەن"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-29

دیمەنی نیکی هەیلی لە کاتی نووسین لەسەر یەکێک لە گوللە تۆپەکانی ئیسرائیل، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بڵاووبوونەوەی وێنەی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل، کە وەک پشتگیری بۆ ئیسرائیل واژۆ لەسەر گوللە تۆپێک دەکات، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نیکی هەیلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەربژێری پێشووی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە سەردانێکیدا بۆ بارەگایەکی سەربازیی ئیسرائیل لە نزیک سنووری لوبنان، بە واژۆی خۆیەوە لە سەر گوللە تۆپێک نووسیویەتی "لەناویان ببەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 36 هەزار کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڵاوبوونەوەی وێنەکانی نیکی هەیلی کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، بەشێک ئەم کارەیان وەک "داواکاریی بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژیی غەززە" ناوبردووە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەشت مانگە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەست پێکردووە،بەشێک لە کۆمارییەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن و هانی دەدەن بەردەوام بێت، بەشێکیشیان دژی وەستاونەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت





