
دیمەنی تیمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کاتی دەستپێکردنی سەرژمێریی ئەزموونی دانیشتوان، وێنە: وەزارەتی پلاندانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستپێکردنی سەرژمێریی ئەزموونیی دانیشتووان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند، بۆ دوو هەفتەش بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لەپێناو ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرانسەری عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ئەمڕۆ هەینی 31-05-2024 سەرژمێریی ئەزموونی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، "دەستپێکردنی چالاکییە ئەزموونییەکانی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
زانیاری زیاتر: زیاتر لە 600 توێژەر لە سەرانسەری عێراق بەشدارن لەم ئەزموونەدا، نزیکەی 86 ناوچە و شار و گوند دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرژمێریی گشتی لە 20-11-2024، لە تەواوی عێراق بە بەشداریی پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردەیی ئەنجام دەدرێت.
باکگراوند: کۆتا سەرژمێری لە عێراق بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1997 ئەنجام دراوە، لەو کاتەوە ئەمە یەکەمین سەرژمێرییە کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






