
سەنتەری ئۆتیزمی حكومی لە سلێمانی- وێنە: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "ئەو تووشبووانەی ئۆتیزم کە ناویان تۆمار نەکراوە, بۆ بەغدا دەنێردرێن و مووچەیان بۆ دابین دەکرێت".
وێنە گەورەکە: بڕیار وایە چەند سەنتەرێکی دیکەی ئۆتیزم لە قەزاکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە و تووشبووانی ئۆتیزم ئامادە بکرێن بۆ ئەوەی لە قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وانە بخوێنن.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کاتی کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە تووشبووانی ئۆتیزم لە کۆیە ڕایگەیاند، "ساڵی ڕابردوو 20 منداڵی ئۆتیزم لە هەولێر چوونەتە بەر خوێندن کە ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە، لە پاڵ منداڵانی ئۆتیزم خول بۆ خێزانەکانیش دەکرێتەوە تاوەکو ئاشنای ڕاهێنانەکانی ئێمە بن".
زانیاریی زیاتر: "ناوی هەموو ئەو منداڵانە نووسراون کە پێشتر تۆمار نەکراون و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراون بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ دابین بکرێت". وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وایگوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 665 منداڵی ئۆتیزم تۆمار کراون، 52 سەنتەری ئۆتیزمیش هەن کە نۆیان حکومین. لە چوار ساڵی کابینەی نۆیەم، شەش سەنتەر کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





