
ئاڤا نیوز
لیستی ناوی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی و کۆدی هێزە ئەمنییەکان بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا کراوە و پرۆسەی وردبینیکردن بەردەوامە، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن پێش جەژن پارە ڕەوانە بکرێت و دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەوڵدانێکی زۆری سەرۆکوەزیران بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی نەناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراوە و هیچ بەربەستێك نەماوە.
لێدوانە فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەگەر سبەی پێنجشەممە وردبینی تەواو بێت پارەکە دەنێردرێت، هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە پێش جەژن پارە بنێردرێت و نەکەوێتە دوای جەژن، ئەگەر پارەکە بگات ئامادەین لە ڕۆژانی پشوو دابەشی بکەین. پێشتریش سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی گوتبوو چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەهۆی ئەوەی لیستی خانەنشینانی سەربازیش لەگەڵ لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانە بۆیە وردبینی دواکەوتووە، بەڵام هیچ بەربەستێک نەماوە و دوای تەواوکردنی وردبینی مووچەکە ڕەوانە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت






