
بەرپرسی گرووپی عەلاهییەکان دەستگیرکراوە
ئاڤا نیوز
دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دیوانیە، بەرپرسی گرووپی "تووندڕەو"ـی عەلاهییەکانی لە پارێزگای زیقاڕ دەستگیر کردووە کە دوو کەسی کوشتووە بەبیانووی ئەوەی دەیانکاتە "قوربانی لە پێناو خودا".
وێنە گەورەکە: دوای ساڵی 2003 لە ناوچە سوننی و شیعییەکان دەیان گرووپی "تووندڕەو" سەریانهەڵداوە، کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی خەڵک و کاری خۆکوژییان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: درەنگانی شەوی ڕابردوو پۆلیسی پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە توانیویانە بەرپرسی گرووپی عەلاهییەکان لە پارێزگای زیقاڕ دەستگیر بکەن کە بەڕێگەوە بووە بۆ کەربەلا، ڕاستەوخۆ دانی ناوە بەوەی لەماوەی ڕابردوودا دوو کەسی کوشتووە بەبیانووی ئەوەی دەیانکاتە "قوربانی لە پێناو خوا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلاهییەکان بزووتنەوەیەکی "تووندڕەو"ـی شیعەن، سەرەتای دەرکەوتنیان لە ناوچەی بەتاتی قەزای شیوخ لە پارێزگای زیقاڕ بوون و لە دەستپێکەوە سەدان گەنجیان لە خۆیان کۆکردەوە، ئەوان بەوە ناسراون خۆیان یان کەسی دیکە دەکوژن، ئەمەش لەپێناو ئەو باوەڕەی دەیانکەنە قوربانی لەپێناو خودا، بەتەواوی پیاوانی ئایینی شیعە ڕەتدەکەنەوە و باوەڕیان وایە "ئیمامی عەلی خوایە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






