
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هۆکاری سەرەکی مردنی حاجییانە؛ وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئاماری گیانلەدەستدان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ نزیکبووەوە لە هەزار، زۆرینەیان میسرین و نزیکەی 20 یشیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی حەج سەدان حاجی بە هۆکاری جیاواز گیان لەدەست دەدەن. ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجی بوو، لەو ژمارەیە تائێستا 929 یان گیانیان لەدەست داوە.
زانیارییە فەرمییەکان: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی فرانس پرسێسی ڕاگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕیزی حاجیانی میسری "بە لایەنی کەمەوە بەرزبووەتەوە بۆ 600 کەس".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی میسر لە سعودیە "تا ئێستا هەزار و 400 ڕاپۆرتیان لەبارەی بێسەروشوێنبووەکان پێگەیشتووە"، ئەم ژمارەیە ژمارەی گیانلەدەستدانەکانیش دەگرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: لەپاڵ قەرەباڵغی زۆر، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری مەککە گەیشتە 51.8 پلە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگشتی ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ گەیشتووەتە 929 حاجی:
- 600 میسری
- 132 ئەندەنووسی
- 68 هیندی
- 60 ئوردنی
- 35 توونسی
- 11 ئێرانی
- سێ سەنیگالی
- نزیکەی 20 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






