گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمریكا لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دەست بە گۆڕانكاری دەكات، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییەدا گەورەترین و بەهێزترین كەشتی فڕۆكەهەڵگر " ئایزنهاوەر"ی ناردە دەریای ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشتیی فڕۆکە هەڵگر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەریای سوور بەجێبهێڵێت و بەرەو دەریای ناوەڕاست بڕوات، لەکاتێکدا کەشتییەکانی یاوەری لە چوارچێوەی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکادا دەمێننەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جموجۆڵە ستراتیژییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دێت، کە پێشبینی دەکرێت کەشتی هەڵگری "ڕۆزڤێڵت" جێگەی بگرێتەوە، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی پەیمانگای دەریای ئەمریکا.
درێژەی ڕاپۆرت
جووڵە لۆجستیکییەکان
بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، کەشتی هەڵگری "ئایزنهاوەر" و كەشتییە "كروز" هەڵگرەكانی هاوڕێی بەرەو دەریای ناوەڕاست دەڕۆن، لەکاتێکدا کەشتییە "وێرانكەرەكانی" هاوڕێ و هاوكاری لەگەڵ كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکادا دەمێننەوە.
بڕیاری وەزیری بەرگریی
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ جاری سێیەم گوتی " ماوەی جێگیرکردنی کەشتیی "ئایزنهاوەر" درێژ ناکاتەوە". دوای ئەوەی کەشتی هەڵگرەکە بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ جێگیرکرابوو.
تا ڕۆژی هەینی، کەشتیی ئایزنهاوەر کۆنترین فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا بوو، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا لە هەموو کەشتی هەڵگرە ئەمریکییەكان زیاتر جێگیر بووە.
كام كەشتی جێگەی دەگرێتەوە
هێشتا دیار نییە کام فڕۆکە هەڵگر لە زەریای هێمنەوە دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی جێگەی کەشتی ئایزنهاوەر بگرێتەوە، بەڵام نزیکترین فڕۆکە، بەپێی زانیارییەکانی USNI News و هێزی دەریایی، کەشتیی USS Theodore Roosevelt (CVN-71)ە.
کەشتی هەڵگری داهاتوو لە کەناری ڕۆژهەڵات کە خۆی بۆ ڕۆشتن ئامادە دەکات، کەشتیی USS Harry S. Truman (CVN-75)ە، کە هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئامادەکارییەکانیدایە پێش ئەوەی لە کۆتایی ئەم هاوینەدا جێگیر بکرێت.
ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوو
دوایین جار کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە زەریای هێمنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێردرا ،دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021، کاتێک ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان كشاندەوە.
وەڵامدانەوە بۆ هەڕەشەكانی ناوچەكە
کەشتیی ئایزنهاوەر لە 13ی ئۆکتۆبەر جێگیرکرا، بەشێک بوو لە وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی گروپی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بوونی ئەو گروپە لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
ڕۆیشتنی ئایزنهاوەر لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل پەرەی سەندووە، بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی دووپاتی کردەوە کە گواستنەوەی ئایزنهاوەر هیچ پەیوەندییەکی بە پەرەسەندنی ئەم دواییەی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانەوە نییە.
درێژکراوەکانی پێشوو
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆتایی مانگی ئایاردا بۆ جاری دووەم درێژکردنەوەی کەشتی هەڵگری راگەیاندبوو، بەو پێیەی ئەو فڕۆکە هەڵگرانەی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست یان دەریای سوور كراون لە مانگی شوباتی 2021ەوە دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، چەندین جار كاتیان بۆ درێژكراوەتەوە.
لە کاتێکدا کە لە دەریای سووردا بوون، کەشتیی ئایزنهاوەر و کەشتیەکانی دیکە بەشدارییان لە ژمارەیەک چالاکیدا کرد کە تێیدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی حووسییەکانیان خستە خوارەوە.
ئەمریكا خەریكی چییە؟
ئەم كەشتییە كاتێك جووڵە دەكات واتە مەترسییەكی گەورە لە ناوچەكەدا هەیە، ئەمەش بۆ هێزەكانی ئەمریكا گرنگییەكی گەورەی هەیە، كەشتییەكە بەهێز و گرنگ و ستراتیژییە، بە كۆی گشتی ئەم جۆرە كەشتیانە دەڵێن، هەژموون واتە لە هەر شوێنێك هەبێت ئەو شوێنە واتە ئەمریكا.
پوختە
هەشت مانگ ئەم كەشتییە لە دەریای سوور مایەوە، كە زیاتر كار پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل وبەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بوو، ئێستا كە ڕوودەكاتە دەریای ناوەڕاست تەنیا هۆكارەكەی ئەوەیە كە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بەهێز بووە،ئیسرائیل دەیەوێت ئەو گرووپەش پەلوپۆ بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 26 خولەک لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەباتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە مووشەکی گراد کراوە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 26 خولەک لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆرمۆر ڕۆڵێکی ستراتیژی لە ئاسایشی وزەی کوردستان و عێراقدا دەبینێت






