
موئەید مەغدید، سەرۆکی یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکی یانەی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، دوای وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی بەڕێوەبردنی یانەی هەولێر بۆیان دەرکەوتووە یانەکە چوار ملیار دینار قەرزارە، بەشێکیان داوەتەوە.
وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر یەكێک لە نوێنەرانی کوردستانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەم وەرزە بە دۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، لە کۆی 33 یاریی خاوەنی 36 خاڵن و چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورن.
لێدوانی فەرمی: موئەید مەغدید، سەرۆکی یانەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "تاوەکو ئێستا 500 ملیۆن دیناری قەرزمان داوەتەوە، بۆ یارییەکانی داهاتوو بە لایەنی کەم پێویستمان بە دوو ملیار دینارە".
ژمارەکان وادەڵێن: بەشێک لە قەرزەکانی یانەی هەولێر ئەمانەن:-
مووچە و گرێبەستی یاریزانەکانی تیپی تۆپی پێی عێراقی، یەک ملیار و 445 هەزار و 732 دینارە.
گرێبەستی یاریزانان 905 ملیۆن دینارە.
مووچەی کارمەندان: 65 ملیۆن و 181 هەزار و 750 دینارە.
تیپی تۆپی پێی خولی کوردستان 59 ملیۆن و 61 هەزار دینارە.
شایستە داراییەکانی لوئەی سەڵاح یاریزانی پێشووتری یانەکە، 210 ملیۆن دینار
سامی هومامی: 58 ملیۆن دینار
عەباس عوبێد، تیمی هونەری پێشووتری یانەکە: 37 ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





