
دەرمانكردنی زەوییەكی كشتوكاڵیی
ئاڤا دیجیتاڵ
یەکێک لە کێشە بەرچاوەکانی کشتوکاڵ لە کوردستان، بریتییە لە تووشبوونی بە نەخۆشیی مێرووە جیاوازەکان کە زیانی گەورە بەبەرهەمی کشتوکاڵی دەگەیێنن، لەڕووی کشتوکاڵی و زانستیەوە پێی دەڵێن ئافات.
وێنەگەورەکە: هەرکاتێک وەرزی چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا دەستپێدەکات، یەکێک لە کێشە گەورەکان کە دروستدەبێت بریتیە لە "ئافات" کە ڕووبەڕووی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارێک بۆ چارەسەرو کەمکردنەوەی بڵاوکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئافات حاڵەتێکی نائاساییە توشی زیندەوەرەکان دەبێت وەک ، ڕووەک و ئاژەڵەکان کە تووشی گەشەیەکی نا سروشتیی دەکات یان لاواز دەبێت یان کارەکانی خۆی بە باشی ناکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاردانەوەی ڕووەکەکە بۆ نەخۆشییەکان زۆر بێت و لاوازی بکات.
هۆکارە زانراوەکان: هەموو بەروبوومێکی کشتوکاڵی لە جیهاندا و لە کوردستانیشدا توشی پێنج هۆکاری سەرەکی "ئافات" دەبن کە بریتین لە مێرووەکان و ئاژەڵەکان و گژوگیای زیادە و بەکتریا و هۆکارە سرووشتییەکان، بەپێی ئامارێکی دەزگای ئافاتی جیهانی، ئەم پێنج حاڵەتە هۆکارن بۆ ئەوەی کشتوکاڵ لە جیهاندا 50% کەم بکات و زیانی بەربکەوێت.
ژمارەکان وادەڵێن: هەموو کشتوکاڵێک بەهۆی ئافاتەوە 50% زیانی پێدەگات، کە هۆکاری مێرووەکان 14%ی ئەم ئافاتە پێکدەهێنێت و زیندەوەرەکانیش 12% و گژو گیای زیادەش لە زەویدا 10% و هۆکارە سروشتییەکانیش 5% دەبنە هۆی دروستبوونی ئافات و ڕووداوە سروشتیەکانیش 9%ی هەموو ئافاتەکان پێکدەهێنێت.
چارەسەرەکان: دەزگای ئافاتی جیهانی بۆ کشتوکاڵ دەڵێت، بۆ ئەوەی ئافات لەسەر کشتوکاڵ بەگشتی کەم بکەینەوە دەبێت چەند کارێک بکرێت کە بریتییە لە چارەسەرکردن بە هۆکارە بایۆلۆجییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانەکان، هەروەها بەکارهێنانی ماددە و دەرمانە قڕکەرەکان بۆ چارەسەری ئافات و بەکارهێنانی ماددەی نائەندامی بۆ چارەسەری کێشەکان و دەستکاریکردنی جیناتی کشتوکاڵی بۆ ئەوەی زیانەکانی ئافات کەمبکرێتەوە.
باکگراوند: تائێستاش کشتوکاڵ بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی وزەی سەر زەوی دادەنرێت و لە جیهاندا گرنگیەکی گەورە بە کشتوکاڵ دەدرێت، لەهەرێمی کوردستانیشدا گرنگیەکی گەورە بە کشتوکاڵ دراوە و لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژەی گەورە لە بواری کشتوکاڵیدا کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە





