
دیمەنێکی شاری هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆڕبەندی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر لە هەولێر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان و کۆبوونەوەکانی لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ شاندی قەتەری بڕیار درا، شاندێکی وەبەرهێنەرانی قەتەری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
بۆچی گرنگە: ئەو کۆڕبەندە "کاریگەریی زۆری" لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، هاتنی وڵاتی قەتەر و وڵاتانی دیکەی کەنداو بۆ هەرێمی کوردستان متمانەی زیاتر دروست دەکات کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و کاری بازرگانی.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "وەک دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئامادەکاری باش دەکەین بۆ ئەوەی کۆڕبەندەکە بەسەرکەوتوویی بکرێت و چەند دەرفەتێکی باش ڕابگەیەنرێت و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.
باکگراوند: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ماڵی کوردستان لە داڤۆس کرایەوە؛ کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس دەرگایەکی نوێی هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری ئابووری دروست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت