داعش لەدوای شكستی لە سووریا زیاتر لە چوار هەزار كەسی كوشتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-29

چەند چەکدارێکی داعش لە سووریا- وێنە: میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2019 ەوە كە شكستی ڕێكخراوی داعش لە سووریا ڕاگەیێنراوە، چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە لە ناوچە جیاکانی سووریا و نزیک سنووری عێراق، زیاتر لە چوار هەزار کەسیان کوشتووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی داعش ناوچەیەکی بەرفراوانی لە سووریا داگیرکرد، لە ساڵی 2019 شکستی پێهێنرا و کۆتایی بە دەسەڵاتی هێنرا، بەڵام شانە نوستووەکانی لە چەند ناوچەیەک بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵکی سڤیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "چەکدارانی داعش لە ساڵی 2019ەوە لە دوو هەزار و 500 ئۆپەراسیۆن نزیکەی چوار هەزار و 85 خەڵکی سڤیل و سەربازیان لە ناوچەی کۆنترۆلی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی و هێزەکانی سووریای دیموکراتدا کوشتووە".
زانیاریی زیاتر: "لەو ماوەیەشدا ڕێکخراوی داعش دوو هەزار و 63 چەکداری لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا کوژراون". ڕوانگەی سووریا وا دەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






