
عەدنان فێحان، پارێزگاری هەڵبژێردراوی بابل و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق
ئاڤا دیجیتاڵ
ژمارەیەک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، هەڵبژاردنی عەدنان فێحان بە پارێزگاری شارەکە رەتدەکەنەوە و داوای خۆپێشاندان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: کاتژمێر دووی بەرەبەیان 11 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، کۆبوونەوەیەکی نایاسایی ئەنجوومەنیان ئەنجامداوە و کەسانی سەر بە لایەنە گەندەڵەکانیان هەڵبژاردووە، بۆیە پێویستە لەسەر خەڵکی بابل خۆیان بۆ شۆڕش ئامادە بکەن و بڕژێنە سەر شەقام". محەممەد مەنسووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل وای گوت.
زانیاریی زیاتر: فراکسیۆنەکانی (ئیشراقەی کانوون، پەرلەمانی گەل، گردبوونەوەی فاو و زاخۆ) دژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بوون کە عەدنان فێحان وەکو پارێزگاری شارەکە هەڵبژێردرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژی دیکەدا، ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات لەنێوان پارێزگاری کۆن و نوێی بابلدا بکرێت.
باکگراوند: عەدنان فێحان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقە کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات. شەوی دووشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، عەدنان فێحانی وەکو پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵیبژارد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی





