ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی زەوی وەزارەت و دەستەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-07-04

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانت دەکات بەزووترین کات فۆرمی دابەشکردنی زەوییان بۆ بنێرن.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووەتەوە و نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، نزیکەی سێ مانگیشە دابەشکردنی فۆرم بەسەر وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات فۆرمی زانیاری بۆ وەرگرتنی زەوی و بەڵێننامە هاوپێچی لیستی فەرمانبەران بکرێت و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێردرێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە فەرمانگەکانی کرد لە ماوەی یەک هەفتەدا لیست و فۆرمی فەرمانبەران کە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە بۆیان ڕەوانە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێک یان خانەنشینێک بە درێژایی ڕاژەکەی زەوی وەرنەگرتبێت سوودمەند دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر فۆرم پڕبکاتەوە و زەوی پێبدرێت، لە ئەگەری ئاشکرابوونی سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە دووساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای دارایی سێ ملیۆن دینار دەدرێت، ئەو زەویەشی وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





