خامنەیی: هەڵبژاردن وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەوڵانەی دەیانویست بایکۆت بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-06

عەلی خامنەیی لە کاتی دەنگدان، وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن و دەرچوونی مەسعود پزیشکیان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنێکى شەفاف بەڕێوە چوو، توانیمان لە ماوەیەکى کورت و یاساییدا سەرۆککۆمار هەڵبژێرین.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران لە لایەن دەسەڵات بە گرنگ هەژمار دەکرا و ڕێگەیەک بوو بۆ 'شەرعییەت وەرگرتنەوە'، چونکە لە چەند هەڵبژاردنی ڕابردوو زۆرینەی خەڵکی ئێران و ئۆپۆزسیۆن خوازیاری بایکۆت بوون. بۆیە خامنەیی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەم هەنگاوە وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەوڵانەی دەیانویست خەڵک هەڵبژاردن بایکۆت بکات".
کاریگەری و لێکەوتەکان: کێبرکێی کۆتایی هەڵبژاردن لە نێوان موحافیزەکارەکانی سەر بە ڕابەر و ڕیفۆرمخوازەکان بوو کە دواجار ڕیفۆرمخوازەکان سەرکەوتن. ڕابەری کۆماری ئیسلامیش لەم بارەوە گوتی: گرنگە کێبڕکێ بۆ دۆستایەتی بگۆڕێت و هەمووان هەوڵ بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی ئێران بدەن و هاوکار بن لە پێشخستنی وڵات و "پێشنیار دەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراو، لەسەر ڕێبازی ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام بێت".
لەلایەکی ترەوە: سەرۆککۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران، لە یەکەم لێدوانی دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، ڕاگەیاند، "ئەوانیش [موحافیزەکاران] برای ئێمەن. لەسەر دەستەڵات شەڕ دەکەین، ئەگەر بۆ خودا بێت شەڕمان نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعود پزیشکیان، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بە بەدەستهێنانی 52٪ـی دەنگەکان، توانی بەسەر سەعید جەلیلیان سەرکەوێت و ببێتە سەرۆککۆمار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






