
سەرۆکوەزیران بارزانی و مەسعود پزیشکیان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی هیواخوازە پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و تێکڕای ناوچەکە، بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەکات.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بۆ پزیشکیان ئاواتەخوازە "پلان و بەرنامەکانی کابینەکەی، گەشەسەندن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلانی ئێران لێ بکەوێتەوە".
بابەتی ستراتیژی: بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێت: "هاوکار دەبین و دەخوازین لەسەر بنەمای ڕێز و دۆستایەتی دوولایەنە، باشترین پەیوەندیمان لە گەل کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێت و پێکەوە کار بکەین بۆ ئاشتی و سەقامگیریی و پیشکەوتنی زیاتر لە ناوچەکەماندا، بە تایبەت پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بدەین بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان".
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندییەکی لە مێژینەیان هەیە کە دەتوانرێت ئەم پەیوەندییە بکرێتە زەمینەیەکی لەبار لەپێناو لێکتێگەیشتنی زیاتر و نەهێشتنی هەر کۆسپ و کێشەیەک و جێگیرکردنی پەیوەندییەک کە لەئاست چاوەڕوانیی هەردوولامان بێت. سەرۆکوەزیران بارزانی لە نامەکەیدا ئاماژەی پێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت