
وێنەی بەشێک لەو چەک و کەلوپەلانەی تورکیا دەڵێت دەستی بەسەردا گرتووە- وێنە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دەست بەسەرداگرتنی دوو هەزا رو 300 چەک و کەرەستەی تەقەمەنی پەکەکەی لە چیای خواکورک لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی بەرگریی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ناوچە سنووریەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، کە بنکەو بارەگاکانی پەکەکەیان لێیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوتەی وەزارەتی بەرگریی توركیا، لە پەناگەیەکی پەکەکە لە خواکورک دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە دوو هەزار و 300 چەکی جۆری دۆشکە و تەقەمەنی تێدا بووە.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لەو ماڵانەی لە گوندەکانی دەرگەلێ و میسک سەر بە پارێزگای دهۆک لەلایەن پەکەکەوە دەستیان بەسەردا گیراوە بەردەوامە و ئەو تەقەمەنییانەی لەناو ماڵەکاندا گیریان خواردووە بە وردبینییەکی زۆرەوە پاکدەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندەکانی دەرگەلێ و میسک و بەردا سەر بە پارێزگای دهۆکن، بەهۆی بەردەوامیی شەڕی نێوان توركیا و پەكەكە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا پەکەک لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەک و کەرەستانەوە هیچ شتێکی بڵاو نەکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






