
هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مێتا هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و فەیسبووک لە لیستی بلۆککراوەکانی لادەدات.
هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکە لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەرکراوە، کە کۆتایی ئەمساڵ دەکرێت و ترەمپ و جۆ بایند کێبڕکێ دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی کۆمپانیای مێتا بڵاویکردەوە، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ سنووردارکردنی چالاکی ئەو کەسایەتییە گشتییانە بوو کە نائارامی دروست دەکەن، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا هەژمارەی دۆناڵد ترەمپ بە بلۆککراوی ماوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدانی ناکۆکی و تووندوتیژی بەهۆی پۆستەکانی دۆناڵد ترەمپ و بە دیاریکراوی دوای ڕووداوەکانی کانوونی دووەمی 2021، کۆمپانیای مێتا هەژمارەکانی ترەمپی بلۆککرد.
ئەمەش بزانە: ئەوکات لە بەرامبەر بلۆککردنی هەژمارەکانی، دۆناڵد ترەمپ پلاتفۆرمێکی نوێی بە ناوی (Truth Sosial) دامەزراند. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە 20 تشرینی یەکەمی 2021 دەستبەکاربوو و تائێستا زیاتر لە 5 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی هاتنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت






