بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-07-15
ئاڤا نیوز
بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار وردەکاریی ڕووداوی بەردەم ماڵەکەی ئاشكرا دەکات و دەڵێت "تیرۆریستی بووە و ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 9:15 خولەکی ئەمڕۆ بەیانی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵ ئۆتۆمبێلەکەی تەقییەوە و خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی برینندار بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ساڵح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای 15 بۆ 20 خولەک لە هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەم لە حەوشەی ماڵەکەمەوە لەلایەن شۆفێرەکەمەوە، کاتێک بۆ ناو ئۆتۆمبێلکە سەرکەوتووم ئینجا تەقییەوە، بۆیە گومانم هەیە لەڕێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێنرابێتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە کاتی ڕووداوەکەدا ئەکرەم ساڵح خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوون و هەرسێکیان بەسووکی بریندار بوون. زیاتر گوتیشی: "پێموایە ڕووداوەکە تیرۆریستییە، ئەو شوێنەی من لێی دادەنیشم بۆمبەکە لەژێر ئەو تایەی دانرابووەوە، ئەگەر خولەکێک درەنگتر لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیباین کارەساتمان بەسەردا دەهات و هەموومان دەسووتاین".
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار گوتی: "بەدڵنیاییەوە ڕووداوەکە دەستی لەپشتە و بە خەڵکی ناشارەزا ناکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لایەنێک یان گرووپێک لەپشت بابەتەکەن، بەڵام ناتوانین هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتبار بکەین و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانین".
گۆشەیەکی دیکە: ئەکرەم ساڵح باسی لەوە کرد لە "کامێرای ماڵەکەی کردەوەکە بە پوختی و ڕوونی دیارە چۆنە، لایەنی ئەمنی دەتوانن سوود لە کامێراکانی ئێمە و سنوورەکە وەربگرن بۆ ئاشکراکردنی بکەرەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





