
لۆگۆی کۆمیسیۆن و بینای پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەشت ڕۆژ لەبەردەم پڕکردنەوەی فۆڕمی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان ماوە، کۆمیسیۆن لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 40 هەزار کارمەند هەیە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو پڕۆسەیە.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە دوای دوای تەواو بوونی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و خولی ڕاهێنانی کارمەندەکان دەستپێدەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تیروپشكەكە لە 80% ـی پشکەکە بۆ فەرمانبەران دەبێت و 20%یش بۆ دەرچووانی زانكۆ، قوتابیان و ئەوانەی دانەمەزراون دەبێت، ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نین، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن لە ڕێگەی فۆڕمەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش دەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: کۆمیسیۆن زیاتر لە 40 هەزار کارمەندی بۆ سەر سندووقەکان پێویستە، بەمشێوەیە بەسەر بازنەکاندا دابەش دەبن:-
هەولێر: 15 هەزار کارمەند.
سلێمانی و هەڵەبجە: زیاتر لە 16 هەزار کارمەند.
دهۆک: نۆ هەزار کارمەند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت