ماڵپەرێکی بەریتانی: پەکەکە لە نێوان سلێمانی و قەندیل درۆن دروست دەکات
- کوردستان
- 2024-07-16

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان- گێتی
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پەكەكە بووەتە خاوەن درۆنی خۆكوژی و شوێنی دروستکردنی ئەو فڕۆکانەش لە نێوان سلێمانی و قەندیلدا یە.
وێنە گەورەکە: تورکیا چەند جارێک بەرپرسانی یەکێتی نیشتییمانیان بە هاوکاری پەکەکە تۆمەتبار کردووە، بەوهۆیەشەوە سزای خستووەتە سەر ئاسمانی سلێمانی، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی:" پەکەکە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی و چەند تۆڕێکی خۆی لە سووریا بەکارهێناوە بۆ دامەزراندنی شوێنی دروستكردنی درۆن، لە جۆری FPV لەناوچە جیاوازەكانی نێوان سلێمانی و قەندیل".
زانیاریی زیاتر: "ئێستا پەکەکە شوێنی تایبەت بە دروستكردنی درۆنی دامەزراندووە، لە بازاڕەكانی ئۆكراینا، جۆرجیا، و چین و ئێرانەوە كەرەستەكانی هاوردە دەكات، ئەمە جگە لەو تەكنەلۆژیایەی لە چین و ئێرانەوە بەدەستی دەهێنێت".ڕاپۆرتەكە وادەڵێت.
پێدراوە ڕاستەكان: لە مانگی ڕابردووە و تاوەکو ئێستا، پەکەکە 17 هێرشی بە درۆن كردووەتە سەر سوپای توركیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






