
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا: سەرچاوە AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێک لە بەربژێرەکانی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی لە نیڤادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەوەش هەنگاوێکی دیکە نزیک بووەوە لەوەی ببێتە تاکە بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی نێڤادا، دۆناڵد ترەمپ توانیویەتی 98%ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت. چاوەڕێ دەکرێت بشتوانێت سەرجەمی 26 نوێنەرەکانی ویلایەتەکە بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: نیکی هەیلی، ڕكابەری ترەمپ لە ناو کۆمارییەکان بەشداریی لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییەی پارتەکەی لە نێڤادا نەکرد، ترەمپ پێشتریش توانیبووی لە ڤێرجین ئایلەند، نیووهامشایر و ئایۆوا سەرکەوتوو بێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: هەنگاوی داهاتووی ترەمپ رووبەڕووبوونەوەیەتی لەگەڵ نیکی هەیلی رکابەری لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور.
باکگراوند: پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچن، بە گوێرەی پێشبینییەکان، ترەمپ و بایدن دەبنە بەربژێری کۆماری و دیموکراتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: 350 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی ژەنەڕاڵەکانی کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەكگرتووەكان: زیاتر لە 17 ملیۆن خەڵکی ئەفغانستان برسین
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بە بەهای پێنج ملیار دۆلار سکاڵا لەسەر BBC تۆمار دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە





