
دەرمانێک لەلایەن تەندروستی هەولێرەوە پشکنینی بۆ دەکرێت
ئاڤا نیوز
لیژنەیەكی بەشی تاقیگە لە تەندروستی هەولێر، سەردانی دەیان تاقیگەی پشكنینی نەخۆشییان كردووە، لەئەنجامی گەڕانەكانیان 45 تاقیگەیان داخستووە و سزا داوە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان كردنەوەی تاقیگەی پشكنینی نەخۆشی بەپێی ڕێنمایی تایبەتی وەزارەتی تەندروستی بە ستاندارد و مەرج دەكرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر سەردانی كتوپڕی چەندین تاقیگەی تایبەتی ناو شاری هەولێریان كردووە، 24 تاقیگەیان بەهۆی دۆزینەوەی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و نەبوونی مۆڵەتی كاركردن داخستووە، 21 تاقیگەش بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان داخران و پێبژاردنیان بۆ كراوە.
هۆكارە زانراوەكان: بەگوێرەی ڕاپۆرتە زانستییەكان، كاتێك دەرمانی بەسەرچووی پزیشكی بۆ كاری تاقیگە بەكاردێت، هیچ ئەنجامێكی دروست لەبارەی نەخۆشی نادات، چونكە دەرمانەكە كاریگەرییەكانی لە دەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەكی تاقیگەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەیە، لەناكاو سەردانی تاقیگە و سەنتەرەكانی پشكنینی نەخۆش دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






