
لۆگۆی ئاسایش و چەند تۆمەتبارێک دوای دەستگیرکردنیان، وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕەویی 25 کەس دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ماوەیەکە هەڵمەتی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بیری تووندڕەویی بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چڕکراوەتەوە و لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە بەشی تایبەتی بۆ کراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 25 کەس لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕەویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لەنێو گەنجان دەستگیرکراون. هەندێکیان یەکیان ناسیوە و پەیوەندییان هەبووە، بەڵام سەرجەم دەستگیرکراوەکان پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا نەبووە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی، بۆ ئاڤا نیوز هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە هیچ حیزب و لایەنێکی هەرێمی کوردستان لەپشت ئەو کەسانە نین، هەوڵەکانیان لە پلان تێنەپەڕیوە و هیچ کردەوەیەکی تووندوتیژییان نەکردووە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دەردەکەوێت ئەگەر پلانی کارێکیان هەبووبێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەڵگەیان لەسەر بووە و بەپێی ماددەی دووی تیرۆر و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون. دەستگیرکراوەکان خەڵکی ناوچە جیاوازەکانن و وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی 12 یان خەڵکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: "براکەم نزیکەی مانگێکە دەستگیر کراوە و تاوەکو ئێستا ڕێگەیان نەداوە بیبینین، هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی نازانین". برای یەکێک لە دەستگیرکراوەکان لە پشدەر وای بە ئاڤا نیوز گوت. بەڵام ئاسایشی ڕاپەڕین دەڵێت "لای ئێمە دەستگیر نەکراون". هەروەها لوقمان قادر، بەڕێوەبەری دەستەی مافی مرۆڤ - نووسینگەی ڕاپەڕین دەڵێت: "یەک سکاڵا لەسەر ئەم بابەتە تۆمارکراوە و ئێمەش هیچ زانیارییەکمان نییە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی ئاسایشی دهۆکەوە زانیویەتی، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕەویی سێ کەس لە سنووری پارێزگاکە دەستگیرکراون. کەسێک لە دهۆک و دوو کەسیش لە ئاکرێ، بەڵام دوای ماوەیەک ڕاگرتن و لێكۆڵینەوە ئازادکراون. لە سنووری پارێزگای هەولێریش هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




