
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2022 ەوە کە موقتەدا سەدر ڕێگەی پێنەدرا حکومەت پێکبهێنێت، لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە، ئێستاش باسی چەند سیناریۆیەک دەکرێت بۆ گەڕانەوەی.
چیرۆکی سەرەکی: عەقیل عەباس، شرۆڤەکاری سیاسی سەبارەت بە گەڕانەوەی موقتەدا سەدر بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز پێیوایە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعی بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ناگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی، ئەگەر بەو شێوەیە بگەڕێتەوە گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت لەبەرامبەر لایەنگرانیدا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: عەقیل عەباس لەو باوەڕەدایە سەدر یا لەڕێگەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەگەڕێتەوە یان خۆپێشاندانی لایەنێکی دیکە، ئەویش بە بەهێزی بەشداری تێدا دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: فەتاح شێخ، شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاڤا نیوزی گوت، نەخشەی هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان لە داهاتوودا گۆڕانکاری زۆریان تێدا دەکرێت، چوارچێوەی هەماهەنگی وەکو ئێستا یەکگرتوو و یەک دەنگ نامێنێتەوە و هەر لایەنە و بە جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکات.
گۆشەیەکی دیکە: ئامانج لە جموجوڵەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر کۆنترۆڵکردن و کاریگەری دروستکردنە لەسەر جەماوەری شیعی، بۆنموونە یەکێک لەو هەنگاوانەی بەم دواییانە مشتومڕی دروست کرد، گۆڕینی ناوی هاووڵاتییەکی سوننە بوو لە یەزیدەوە بۆ عومەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





