
کەسێک گوێبیستی بیستۆکە- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، یەک ملیار و 400 ملیۆن گەنج مەترسیی لەدەستدانی بیستنیان لەسەرە بەهۆی گوێگرتن لە مۆسیقا لە ڕێگەی بیستۆکەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری گەنجان لە سەردەمی نوێدا بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە گوێگرتنی مۆسیقا وەربگرن جۆرەکانی بیستۆک بە دەنگی بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر بەکار دەهێنن، بێئاگان لەوەی دەبێتە هۆی نەبیستن.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، لۆرن دیلارد، لە زانکۆی پزیشکیی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا ئەوەی ڕوون کردەوە، زیاتر لە یەک ملیار و 400 ملیۆن کەس لە نێوان تەمەنی 12 تاوەکو 34 ساڵی لە سەرانسەری جیهان بەشداری دەکەن لە گوێگرتنی مۆسیقا و ڤیدیۆکلیپ لە ڕێگەی بیستۆکەوە بۆیە مەترسی نەبیستنیان لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەنگی بەرز، دەبێتە هۆی ماندووبوونی خانەکان و پێکهاتە هەستیارەکانی ناو گوێ، ئەگەر ئەم کارە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی ئەوەی خانە هەستیارەکان و پێکهاتەکانی ناو گوێچکە بۆ هەمیشە زیانیان پێ بگات و تووشی نەبیستن بن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






