
گەڕان بەدوای مریەم لەلایەن بەرگریی شارستانی سۆران لە ناوچەی باڵەکایەتی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 45 ڕۆژی ڕابردوودا، دوو منداڵ کە لە بنەڕەتدا خەڵکی کەرکووک و هەولێرن، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ون بوون و چارەنووسیان نادیارە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 08-06-2024 منداڵێکی 14 ساڵان بە ناوی مریەم ئیسماعیل کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کەرکووکە و نەخۆشی بیرکۆڵیی هەیە، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت دەچنە ناوچەی پڕژێ لە باڵەکایەتی، شەو لە خانوویەکی گەشتیاری دەمێننەوە بەیانی کە لەخەو هەڵدەستن دەبینن دەرگا کراوەتەوە و مریەم دیار نامێنێت.
لە لایەكی دیكەوە: ڕۆژی 07-07-2024 لە هاوینە هەواری بێخاڵ سنووری قەزای ڕواندز منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی دارین گەیلان کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ دەکەوێتە نێو ئاوەوە و تاوەکو ئێستا سۆراغی نییە.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: "ماوەی 13 ڕۆژ بەبەردەوامی بۆ ماوەی 13 کاتژمێر تیمەکانمان لە بێخاڵ، کانی ماران و گەلی عەلی بەگ بەدوای دارین گەڕاون، تەنانەت کامێرای ژێر ئاویش بەکارهێنراوە، بەڵام نەدۆزراوەتەوە".
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران ماوەی 45 ڕۆژە لە ئاو و وشکانی بەدوای سۆراغی مریەمدا وێڵن، بەڵام چارەنووسی دیار نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق زۆرینەی پەرلەمانتاران سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت