هەواڵ

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق: لێخۆشبوون بۆ تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان نییە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر ئێزدییەکان کراوە برینێکی بەئازارە لە دڵی نیشتیمان، دڵنیاییش بەو پێکهاتەیەی وڵات دەدەن کە لێخۆشبوون بۆ تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان نییە و لە هەرکوێ بن سزادەدرێن.