عێراق

شاخەوان عەبدوڵڵا: دەرفەت هەیە پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێشتا کات لەبەردەستە بۆ گفتوگۆکردنی پارتی و یەکێتی دەربارەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەرفەتی گفتوگۆ هەیە دەکرێت هەردوولا ڕێکبکەون و دەنگ بە یەک کاندیدی سەرۆککۆمار بدرێت.