
وەستا ڕەسوڵ لەگەڵ ژمارەیەک پلەدار لە سەنگەرێکی پێشمەرگە، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزێکی یەدەگ لە چوارچێوەی یەکەی 70 دادەمەزرێنێت، وەزارەتی پێشمەرگەش بێئاگایی خۆی لە دامەزراندنی ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەنگۆی دوورخستنەوەی 36 ئەفسەری باڵا لە لیوای سکرتاریەتیی تاڵەبانی بڵاوبووەوە، ئاڤا نیوز بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و دەرکەوت هێزێکی نوێیان بۆ دامەزرێنراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو 36 ئەفسەرە دەرنەکراون، بەڵکو گواستراونەتەوە نێو هێزی یەدەگی یەکێتی، ئەم هێزە کۆکەرەوەی ئەو پلەدارانەی یەکێتییە کە لەنێو هێزەکانی دیکە ناتوانرێت پۆستیان پێبدرێت و زیاتر کەسانی بەتەمەنن".
زانیاریی زیاتر: هێزەکە لە دوای کۆنگرەی چواری یەکێتی لە ساڵی 2019 بە قۆناغبەندی دامەزراوە، سەدان پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و وەستا ڕەسوڵ سەرپەرشتی دەکات، لە هەموو ناوچەکانی کوردستانیش بارەگای هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هیچ فەرمانێک و ڕێنماییەک بۆ پێکهێنانی ئەو هێزە نییە، هەر هێزێک کە دادەمەزرێت پێویستە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەبێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئاگای لە دامەزراندنی ئەو هێزە نییە".
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ پێشانگای دەلال بۆ هەلی كار لە زاخۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لە یەکەم وێستگەی گەشتی دەرەوەیدا گەیشتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە






