لێدوانی نێوان سەركردەكانی توركیا و ئیسرائیل تادێت تووندتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-29

ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ
ئاڤا نیوز
لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، گرژییەکانی نێوانیان تورکیا و ئیسرائیل زیاتر دەبێت، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا " نەتەنیاهۆ بە هیتلەر دەچوێنێت". دوای ئەوەی ئیسرائیل "ئەردۆغانی بە سەدام چواند".
وێنە گەورەکە: تورکیا سەنگەری دژ بە ئیسرائیل گرتووە و ئەو ڕووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن بە تاوانكاری لە قەڵەم دەدات، بۆ ئەمەش سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاندووە و بازرگانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتە وەستاندووە.
قووڵتر: دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری تورکیا لە نوێترین گوتەیدا باس لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات، ئەمە ئیسرائیلی توڕەکرد و ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، "چارەنووسی سەرۆککۆماری تورکیای بە سەدام حوسێن" چواند.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە تووندی وەڵامی کاتزی دایەوە و چارەنووسی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بە هاوشێوەی کارەکانی هیتلەر چواند و دەڵێت" چارەنووسی ئەو سەرکردانەی کۆمەڵکوژی دەکەن وەک هیتلەر دەبێت".
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، لەگەڵ دەستپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، تورکیا كە خۆی وەك لایەنگری حەماس دەبینێت، لەگەڵ ئیسرائیل کەوتوونەتە بەرەی دژ بەیەک و ئیسرائیلیش توركیا بە پشتیوانی "تیرۆر" وەسف دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






