
فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەهۆی پێدانی دەسەڵاتی زیاتر و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاری فەرمانگەکان، مامەڵەی هاونیشتمانییان خێراتر بووە، ئەمەش بەپێی گوتەی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستبەکاربوونی، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین چەندین بڕیاری بۆ لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەکابینەی نۆیەمدا، ئیدارەی نوێی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ هاتنە کایەوە، بەڕێوەبەری ئیدارە سەربەخۆکان هەمان دەسەڵاتی پارێزگاریان پێدرا، بەشێک لە دەسەڵاتی دارایی و گواستنەوەی فەرمانبەران و دانانی پلانی گەشەپێدانی ناوچەکە دیارترین ئەو دەسەڵاتانە بوون.
زانیاریی زیاتر: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەشێک لە دەسەڵاتی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە وەزارەتەکانەوە دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، ئەمەش کارئاسانی زۆری بۆ هاونیشتمانیان کردووەو ڕۆتینیاتی کەمکردووەتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 2-2-2022 سەرۆکوەزیران بارزانی فەرمانی ژمارە 1922ی دەرکرد، ستانداردێک بۆ پەیکەری ڕێکخستنی ئاستی یەکەمی هەموو وەزارەتەکان دانرا، 26 خزمەتگوزاری بە ئەلیکترۆنی کراون، هەموو وەزارەتێکی حکومەت سێ خزمەتگوزرای بە ئەلیکترۆنی کران و ژمارەیان گەیشتە 63 خزمەتگوزاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەستپێکی جەنگەوە 10 هەزار هاونیشتمانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە