ئێران 20 کەس بە گومانی تێوەگلان لە ڕووداوی کوشتنی هەنیە دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-03

بەڕێوەچوونی پرسەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس، دوای تیرۆرکردنی لە تاران. وێنە، میدیاکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران 20 ئەفسەر و بەرپرسی سەربازیی، بە تۆمەتی ئەوەی گومان دەکرێت دەستیان لە کوشتنی ئسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس هەبێت، دەستگیر کرد.
وێنە گەورەکە: تاران لێكۆڵینەوەیەکی تووند لە ڕووداوی کوشتنەکەی هەنیە دەکات، کە شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لە تاران بە مووشەک لە میوانخانەیەک لە باکووری تاران کرایە ئامانج، بە گوێرەی هەواڵێکی 'نیۆڕک تایمز'، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، ئەفسەرانی هەواڵگریی و بەرپرسانی سەربازیی و چەند کارمەندێکی میوانخانەی سەربازی تارانی تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوی کوشتنی هەنیە، ئێران خۆی بە بەرپرس دەزانێت لە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی شوێنی هەنیەیان ئاشکرا کردووە، بۆ ئەمەش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە ' ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن".
چی روویدا؟ دوای هێرشەکە، کارمەندانی ئاسایشی ئێران هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵگەی میوانخانەی سوپای پاسداران کە زۆرجار هەنیە تێیدا دەمێنێتەوە، تەواوی کارمەندانی میوانخانەکەیان دەستبەسەر کرد، هەندێکیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






