
سەرۆکوەزیران بارزانی و دایە شەمێ
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، هاوکارییەکی تایبەت دابیندەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانەی لەدەستی داعش ڕزگارکراون.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی، هەزاران کوڕ و کچی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ ئەم دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت، ئەم هاوکارییە هەموو ئەو کچ و کوڕە ڕزگاربووانەی دەستی داعش دەگرێتەوە، کە لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات نیشتەجێن و ژمارەیان سێ هەزار و 575 کەسە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هاوکارییەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی وەردەگرن، ڕۆژی یەکەم لە کەمپی شاریا، ڕۆژی دووەم لە خانکێ، ڕۆژی سێیەم لە شێخان و ڕۆژی چوارەم لە دێرەبوون دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردنی ئەم ژمارە دیاریکراوەی کچان و کوڕانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە، لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەو پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لیوا ئەیوب فەرماندەی هێزەکانی کۆسرەت ڕەسوول لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ سەدان پارچە زەوی لە دهۆک تاپۆ دەکرێن






