
سیستەمی پاراستنی ئاسمانیی ئیسرائیل- وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژئاوای جەلیل و میرۆن لە باكووری ئیسرائیل، دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە دەبیسترێت و مەترسی هێرشی تۆڵەی خوێنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە حەماس لەلایەن ئێرانەوە لە ئارادیە.
وێنە گەورەكە: وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر هێرشی تۆڵەی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیلە، میدیاكانی نزیك لە ئیسرائیل باس لە لێدانی زەنگی ئاگادركردنەوە دەكەن كە ئاماژەیە بۆ ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لە ئەگەری هێرشی ئێران.
كاردانەوەكان: ئەمریكا ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دۆخی ناوچەكە بە تەواوی دەشڵەقێت و كاردنەوەی لێدەكەوێتەوە، هاوكات ئوردن هۆشداری داوەتە ئێران لەوەی ئاسمانی وڵاتەكەی بە دوور بگرێت لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
لە لایەكی دیكەوە: میسڕ داوای لە ئەمریكا كردووە، فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕێگریكردن لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی.
كاریگەری و لێكەوتەكانی: وڵاتان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیان لەوەی سەردانی لوبنان، ئێران، ئیسرائیل نەكەن، بەشێكی زۆری كۆمپانیاكانی هێڵی فڕۆكەوانی گەشتەكانیان ڕاگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






