
دیمەنێک لەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، سەرچاوەی وێنە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا لە لوبنان دەکاتە ئامانج. ڕوانگەی سووریش ڕەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی حەلەب.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە سوپای ئیسرائیل لە یەک کاتدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردبێتە سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە سووریا و ناوچەی بنت جبێل لە لوبنان.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی میدیاکانی لوبنان، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە ڕێگای گشتی بنت جەبیل لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج. دەنگۆی کوژرانی محەممەد علویە، بەرپرسی ناوچەی مارۆن رەئس لە حیزبوڵڵای لوبنان هەیە.
- لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکەخانەی حەلەب لە سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە هێرشی کرابێتە سەر. ڕاشیگەیاند، ئەو دەنگە بەرزانەی بیستراون دەنگی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





