
ئەو دوو بارمتەیەی بە سەلامەت گەڕێنرانەوە ئیسرائیل
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا، هێزێكی تایبەتی سوپای ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی ڕەفەح و دوو بارمتەیان ڕزگاركرد و گەڕێنرانەوە ئیسرائیل.
چیرۆكی سەرەكی: كاتژمێر 1:49 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە كاتی تێلئەڤیڤ، هێزی تایبەتی ڕاهێنراوی ئازادكردنی بارمتە لە سوپای ئیسرائیل، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین نەتانیاهۆ و بەچاودێریی یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری, بەنهێنی دەچنە باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی ناوچەی ڕەفەح لە کەرتی غەززە.
دوو بارمتەی ئیسرائیلی (تەمەن 60 ساڵ و 70 ساڵ) لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەكەدا حەشار درابوون، ئەو باڵەخانەیە و باڵەخانەكانی تەنیشتی بە چەكدارانی حەماس دەورەدرابوون، هێزە تایبەتەكە هەردوو بارمتەکە دەگوازنەوە بۆ ئیسرائیل .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو ساتەی لەلایەن یەکەیەکی نهێنی هێرش کراوەتە سەر شووقەکە، شەڕێکی تووند ڕوویداوە و تەقەی زۆر كراوە. بەپێی قسەی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل "هیچ سەربازێكیان بریندار نەبووە و دەیان چەكداریش كوژراون."
باکگراوند: ماوەی 129 ڕۆژە ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە شەڕێكی تووندان، تا ڕۆژی یەکشەممە 28 هەزار و 178 کەس كوژراون، 67 هەزار و 784 كەسیش بریندار بوونە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





