
چەكدارێكی حەشدی شەعبی- وێنە: بەغداد تودەی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی چەکدارەکانی سنووری نەینەوای کردووە، داوایان لێدەکات لە ئامادەباشی دابن "چونکە دۆخی ئەو ناوچەیە لە مەترسیدایە".
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و بەشار ئەسەد و چەند هۆزێکی عەرەبی شەڕ دروستبووە، پێشبینی گەیشتنی مەترسییەکە بۆ سنوورەکانی عێراقیش دەکرێت.
پەیامی فەرمی: حەمید یاسری، فەرماندەی هێزی ئەنساری مەرجەعیەی حەشدی شەعبی سەر بە حەوزەی نەجەف، لە پەیامێکدا داوای لە چەکدارەکانی لیواکەی کردووە دەستبەجێ بچنە ناو فیرقەکانیانەوە و لە ئامادەباشیدابن.
زانیاریی زیاتر: ئەو فەرماندەیە بە چەکدارەکانی گوتووە، " دوای گەیشتنی ئەم بانگەوازە بە ئێوە، هەموو شتێک بەجێبهێڵن و بچن لە جەزیرەی نەینەوا بڵاوببنەوە، چونکە جەزیرەکە لە مەترسیدایە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئازادکراون کە بە یاسای تیرۆر دەستگیرکرابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






