قەتەر داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە بۆردوومانی قوتابخانەکەی غەززە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-10

ساتی بۆردووماکردنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن سووپای ئیسرائیلەوە. وێنە؛ تێلیگراف
ئاڤا نیوز
قەتەر داوای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەپەلە دەکات لەو هێرشەی ئیسرائیل کردیە سەر قوتابخانەیەکی غەززە کە خێزانە ئاوارەکانی تێدادەمێننەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 93 کەس کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی بانگی بەیانی، غەززە لانیکەم 100 قوربانی دیکەی دا، ئەمەش بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر قووتابخانەیەک کە لە هەمانکداتدا شوێنی مانەوەی ئاوارەکان فەلەستینییەکانە. ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و قەتەریش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات.
ناوەڕۆکی داواکارییەکە: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، هەمان داواکاریی وڵاتی ئیماڕاتیان هەیە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە ڕووداوەکە لەنێویاندا ڕەوانەکردنی لێکۆڵەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی بە ئاماجگرتنی قوتابخانە و ئەو شوێنانەی ئاوارەکان وەک پەناگە بەکاریدەهێنن و لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانج.
باکگراوند: لەماوەی 11مانگی شەڕ، لە کەرتە فەلەستینییەکە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 39هەزار و 750 کەس بەرزبووەتەوە، تەنیا لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






