بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیسرائیل بە "جینۆساید" تۆمەتبار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-11

فرانچیسکا ئالبانیز، ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
فرانچیسکا ئالبانیز، ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ناوچە فەڵەستینییە داگیرکراوەکان ئیسرائیل بە ئەنجامدانی "جینۆساید" لە دژی فەڵەستینییەکان تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: دوێنێ شەممە ئیسرائیل قوتابخانەیەکی لە غەززە بۆردوومان کرد کە پەناگەی ئاوارەکان بوو، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هێرشەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سەرکۆنە کرا.
لیدوانی فەرمی: فرانچیسکا ئالبانیز ڕایگەیاند "ئیسرائیل لە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، پەناگەی ئاوارەکان، یەک لە دوای یەک، جینۆساید لە دژی فەڵەستینییەکان ئەنجام دەدات."
باکگراوند: ئالبانیز پێشریش لە مانگی ئاداردا ڕایگەیاندبوو، هێرشی ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدە و داوای کردبوو وڵاتان گەمارۆی ئابووری و سەربازی بە سەر ئیسرائیلدا بسەپێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





