
منداڵێک بەدیار شاشەوە سەرقاڵی نانخواردنە، سەرچاوە: skynewsarabia
ئاڤا نیوز
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی مینهۆی پرتوگالی، سەرقاڵبوونی منداڵان بە سەیرکردنی مۆبایلی زیرەک یان تەلەڤزیۆن لەکاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشییان زیاتر دەکات، چونکە شاشەکان سەرقاڵیان دەکەن و هەست بە تێربوون ناکەن.
وێنە گەورەکە: توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو منداڵانەی ڕێگەیان پێدراوە ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنن، یان سەیری تەلەڤزیۆن بکەن لەکاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشیان بە ڕێژەی 15% زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی ڕێگەیان پێنەدراوە ئەو کارە بکەن.
زانیاریی زیاتر: تیمێکی زانکۆی مینهۆی پرتوگالی لێکۆڵینەوەیان لە خوی خواردنی 735 منداڵی تەمەن 6 بۆ 10 ساڵی کردووە، پرسیاریان لە هەر منداڵێک کردووە دەربارەی ئەو خواردنانەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا خواردوویانە، هاوکات پرسیاریان لە دایک و باوکان کردووە سەبارەت بە شێوازی نانخواردنی منداڵەکانیان.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: تام فرای، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی گەشەپێدانی منداڵان دەڵێت: "منداڵانی قەڵەو تووشی نەخۆشییەکانی وەک شەکرە دەبن، کە پێشتر تەنیا گەورەساڵان تووشی دەبوون. ئەوە ڕوونە کە ڕێگەدان بە منداڵان لەبەردەم شاشەدا بەبێ ئاگا نان بخۆن، زیانی بۆ تەندروستییان هەیە و جێگەی داخە کە ئەمە بووەتە شێوازێکی ژیان بۆ زۆرێک لە خێزانەکان".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






