
کەشتییەک لە دەریای سوور - وێنە:NDTV
ئاڤا نیوز
حووسییەکان ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی کەشتییەک لە دەریای سوور کردووە، کە بەڕێوە بووە بەرەو ئێران، ئەمەش یەکەمجارە حووسییەکان کەشتییەک بکەنە ئامانج کە بەرەو ئێرانەوە بڕوات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: حووسیەکانی یەمەن لە گەرووی بابولمەندەب بە دوو مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی ستار ئیریسی یۆنانی، ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی بەسەرەوە بووە، کە گەنمەشامی لە بەرازیلەوە گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەمید یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند: کەشتی ستار ئیریسیان بە ژمارەیەک مووشەک لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج و ئامانجەکەش بەوردی پێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشتییەکە هێشتا توانای ڕۆیشتنی هەیە، زیانی کەمی پێگەیشتووە و کەسیش بریندار نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





