بایدن: وەڵامدانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-13

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە وەڵامدانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە بەرامبەر کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکەی ئەمریکی، ئەمریکای توڕەکرد و لە 02ـی ئەم مانگە لە عێراق و سووریا هێرشی کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە وەڵامدانەوە.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەش لەگەڵ شا عەبدوڵـڵای دووەم، شای ئوردن ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کردووە، لەوانەش جەنگی غەززە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
زانیاریی زیاتر: بایدن بە شای ئوردنی گوتووە، لەدوای هێرشەکەی سەر سەربازانی ئەمریکا لە سنووری ئوردن، واشنتن چەندین ئامانجی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کردووە و لە وەڵامدانەوەکانیان بەردەوام دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





