
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چووە مانگی سێیەمەوە و تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دانانی کەسێک بۆ ئەم پۆستە نییە، وێڕای ئەوەی پۆستەکە لە پشکی سوننەیە، بەڵام شیعە سەرپەرشتی دەکات.
لە ماوەی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوار دانیشتندا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە شکستیهێنا، چونکە سێ هێزە عەرەبییە سوننییەکان، تەقەدوم، سیادە و عەزم ڕژدن لەسەر مانەوەی کاندیدەکانیان، کە پێکدێن لە شەعلان کرەیم، سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی.
"دۆخەکە بەمجۆرە لە بەرژەوەندیی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە "
بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەکی کاریگەر لە ڕێگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەم ئەنجوومەنەکە بەڕێوەدەبات، "نەیارانی چوارچێوەی هەماهەنگی" پێیانوایە، دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە لەبەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگییە، ڕۆژنامەی "العربي الجدید" ئەمەی بڵاوکردووەتەوە.
دانیشتنەکان وەستاون و لێکتێگەیشتن نییە
لەمبارەیەوە محەممەد عەلەوی، ئەندامی دیاری حیزبی تەقەدووم ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هیچ گفتوگۆیەک لەمبارەیەوە نەبووە، لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی دادگای فیدراڵین بۆ بڕیاردان لەبارەی دوایین دانیشتنی ئەنجوومەن و ئەو سکاڵایانەی دژ بە کاندیدەکەی تەقەدووم تۆمارکراون.
"بەهۆی ناکۆکی سوننەکان قەیرانەکە زیاتر دەخایەنێت"
"ئەم بابەتە گەیشتووەتە قۆناغی چەقبەستوویی و بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، قەیرانەکە زیاتر دەخایەنێت، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی ناكۆكی لایەنە سوننیەكان و پێداگیریان لەسەر كاندیدەكانیان". عارف حەمامی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی وا دەڵێت.
"شیعەکان دەیانەوێت دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت"
شرۆڤەکاری سیاسی ماهر جەودە پێیوایە، مەبەستی سیاسی بۆ دواخستنی بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی عێراق هەیە، لایەنی شیعە دەیانەوێت تاوەکو ئەو کاتەی بتوانن پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە دەسەڵاتی خۆیان بهێڵنەوە، بۆ ئەوەی هەر یاسا و بڕیارێکی پەرلەمانی بەبێ ناڕەزایی دەربکەن.
ڕۆژی 14-11-2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانى عێراقی هەڵوەشاندەوە.
ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن شەعلان کرەیم بە بەدەستهێنانی 152 دەنگ، یەکەم بوو و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش سالم عیساوی بوو، بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت کە دەبوو 166 دەنگی هەبێت، بۆیە دانیشتنەکە چووە گەڕی دووەم، بەڵام دواتر بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و پشێوی پرسەکە دواخرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش