لە دیاری گرانبەهاوە بۆ گرێبەستی وەهمی؛ دادوەران شێوازە نوێیەکانی بەرتیل لە عێراق ئاشکرا دەکەن
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش

وێنەی ئاماژەیی بۆ وەرگرتنی بەرتیل
ئاڤا نیوز
دیاردەی بەرتیل لە عێراق تەنیا لە وەرگرتنی پارەی کاشدا قەتیس نەماوە، بەڵکو شێوازی نوێ و ترسناکی وەرگرتووە وەک بەخشینی دیاریی گرانبەها و گرێبەستی وەهمی. دادوەران هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم دیاردەیە نەک تەنیا متمانە بە دامەزراوەکان لاواز دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی پەکخستنی ئابووری و پێدانی پۆست و پرۆژە بە کەسانی نەشیاو.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەرانی عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی دیاردەی بەرتیل لە پارەی کاشەوە گۆڕاوە بۆ شێوازی زۆر ئاڵۆزتر وەک پێشکەشکردنی خانووبەرە و ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ئەمەش وەک مەترسییەک بۆ سەر ئابووری و سەروەری یاسا لە وڵاتدا دەخوێنرێتەوە.
پێناسەی یاسایی و سزاکان
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969، بەرتیل تاوانێکی ئەنقەستە و بریتییە لە ڕێککەوتن لەسەر سوودێک بەرامبەر بە ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێکی وەزیفی.
خاڵێکی گرنگ لە یاساکەدا ئەوەیە، ئەگەر کەسی بەرتیلدەر یان نێوەندگیر پێش ئەوەی دۆسیەکە بگاتە دادگا خۆی دەسەڵاتداران ئاگادار بکاتەوە، ئەوا لە سزا دەبەخشرێت، ئەمەش وەک هاندانێک بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵییەکان دانراوە.
لێدوانی فەرمی: خالید جابر، جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف ڕوونی دەکاتەوە کە هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی ئەم تاوانە بۆ لاوازیی لایەنی ئایینی و ئەخلاقی، نزمیی بژێویی فەرمانبەران و لاوازیی چاودێری دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەش دەدات، یاسا سزای تووندی بۆ داناوە کە دەگاتە 10 ساڵ زیندانی و پێبژاردن، تەنانەت ئەگەر بەرتیلەکەش وەرنەگیرێت تەنیا خستنەڕووی بەسە بۆ سزادان.
شێوازە مۆدێرنەکانی بەرتیل
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی گۆڕانی شێوازەکانی بەرتیل، ساڵح سەعید، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دیالە ئاشکرای دەکات، ئێستا بەرتیل لە شێوەی دیاریی وەک خانووبەرە، ئۆتۆمبێلی گرانبەها، گەشتی گەشتیاری و دامەزراندنی کەسوکاری فەرمانبەر (وەک کوڕ و برا) دەدرێت.
ئاماژە بەوە دەدات، تەکنەلۆژیا و دراوە ئەلیکترۆنییەکان هەم بوونەتە هۆی ئاسانکاری و هەمیش دەتوانرێت وەک بەڵگە بەکاربێن، چونکە زۆرجار تاوانباران گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی وەهمی ئەنجام دەدەن بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی پارەکان.
دادوەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە دادگا ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەرەنگاربوونەوەی بەرتیلدا دەبینێت، نەک تەنیا بە دەرکردنی حوکم، بەڵکو لە ڕێگەی ستراتیژییەکی گشتگیرەوە بۆ سزادانی تاوانباران و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
"چارەنووسی ئەسەد چاوەڕێتانە"؛ تاران هێڵە سوورەکان بۆ بەغدا دیاری دەکات
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت






