
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی بڵاوکردەوە. ستراتیژە نوێیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو ئەولەویاتەکانی ئەمریکا دەگۆڕێت و بەگوێرەی سیاسەتی "ئەمریکا یەکەمە" دایاندەڕێژێتەوە.
گرنگترین خاڵە سەرەکییەکانی بەم جۆرەیە:
سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا:
لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی زۆری بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکاوە هەیە، بەڵام بڵاوکراوەکە، هاوشێوەی زۆربەی ئیدارەکانی پێشوو، داوای کەمترکردنەوەی فۆکەسی ئەمریکا لەسەر ئەو ناوچەیە دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکات کە گەشەسەندنی سەربەخۆیی وزەی ئەمریکا بەو مانایەیە کە ئەمریکا بەو شێوەیە وابەستەی نەوتی کەنداو نابێت. سەبارەت بە ئێرانیش دەڵێت لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا ئێران لاواز بووە.
ستراتیژییەکە شتێکی کەم لەبارەی ئیسرائیلەوە دەڵێت، کە لەمێژە لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکایە، تەنیا دەڵێت کە پێویستە "ئەمن" بێت.
تەنانەت کەمتر باسی ئەفریقا دەکات جگە لەوەی داوای گوێزانەوە دەکات لە یارمەتیدانەکانەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوە گرنگەکان.
سەبارەت بە ئەوروپا:
ستراتیژەکە زمانێکی تووند سەبارەت بە ئەوروپا بەکاردێنێت و پشتگیری لە بانگەشەی ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان دەکات کە دەڵێن ئەوروپا بەهۆی کۆچەوە ڕووبەڕووی "پاکتاوی شارستانی" دەبێتەوە.
هەروەها ئیدارەی ئەمریکا سانسۆری ئازادیی ڕادەربڕین و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی ئەوروپی ئیدانە دەکات. ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانی سنووردارکردنی دەنگی ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لەنێویاندا ئەوانەی کە دژی کۆچبەران قسەی تووندیان کردووە.
بڵاوکراوەکە هەروەها دەڵێت ناتۆ فراوانتر نابێت و دەوڵەتی دیکە نابنە ئەندامی. ئەمەش ئۆکرانیا لە ئەندامبوونی هاوپەیمانێتییەکە بێهیوا دەکات.
سەبارەت بە ئاسیا:
دوای دەیان ساڵ کە ئەمریکا سەرنجی لەسەر سەرهەڵدانی چین بووە، ستراتیژییەکە دەسەڵاتی ئاسیا وەک ڕکابەرێک وەسف دەکات، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر سەرنجی لەسەر بواری ئابوورییە.
ئاماژە بەوەشکراوە "پەیوەندیی ئابووریی ئەمریکا لەگەڵ چین هاوسەنگ دەکەینەوە، یەکسانی و دادپەروەری لە پێشینە دادەنێین بۆ گەڕاندنەوەی سەربەخۆیی ئابووری ئەمریکا".
سەبارەت بە تایوان، کە چین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، ستراتیژی نوێ پابەندە بە بانگەوازەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی دۆخی ئێستا وەک خۆی. بەڵام داوا لە ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکات کە هاوپەیمانی ئەمریکان، بەشداریی زیاتر بکەن بۆ دەستەبەرکردنی بەرگری لە تایوان.
بڵاوکراوەکە باس لە پەرۆشیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هیندستان دەکات. داوا دەکات ئەمریکا هانی نیودەلهی بدات بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە ئاسایشی زەریای هیندی و هێمن.
سەبارەت بە ئەمریکای لاتین:
ستراتیژەکە ترەمپ بە زیندووکەرەوەی دۆکترینی مۆنرۆ وەسف دەکات کە لە ساڵی 1823 لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگەیێنرا و باس لەوە دەکات کە ئەمریکای لاتین لە دەرەوەی دەستەڵاتەکانی زلهێزە بیانییەکان بێت.
لە بەشێکیدا بەناوی "دەرئەنجامە یەک لە دوای یەکەکانی ترەمپ"، دەڵێت ئەمریکا بەدوای دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە و شوێنە ستراتیژییەکان لە ئەمریکای لاتین دەگەڕێت و دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی حکومەتەکان بە شێوەیەکی باش سەقامگیرن و بە باشی بەڕێوەدەبرێن بە جۆرێک کە بتوانن ڕێگری لە کۆچی بەلێشاو بۆ ئەمریکا بکەن.
ئاماژەش بە چین دەکات و دەڵێت ئەمریکا جێگیرکردنی هێز و توانای هەڕەشەئامێز و هەروەها خاوەندارێتی و کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانە ستراتیژییە گرنگەکانی ناوچەکە لەلایەن ڕکابەرەکانی دیکەوە ڕەتدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





