ئامارەکان: کامێراکە خاڵ بۆ خاڵە و کاریگەرییەکەی ئاسمان و ڕێسمانە
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش

یەکێک لە کامێراکانی چاودێری خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دەرەوەی شارەکان.
ئاڤا نیوز
تادێت کاریگەرییەکانی دانانی کامێرای چاودێریی هاتووچۆی خاڵ بۆ خاڵ و رێکخستنەوەی ڕێگا و بانەکان زیاتر دەردەکەون و لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ژمارەی ڕووداوەکان بۆ نیوەی پێشووتری خۆیان کەمبوونەتەوە و لە سلێمانیش ئامارەکە بەجۆرێکی دیکەیە.
وێنە گەورەکە: لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقام و ڕێگاکانی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان دانراون، ئەوەش وەکو بەشێک لە پلانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵی خەڵک و رێکخستنەوەی هاتووچۆ.
حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرلی فیوچهر (Early Future)، کرد بۆ دانانی 500 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی، لە 24ـی 3ـی 2023، ڤیدیۆگرافیکێکی لە بارەی کامێرای چاودێریی خاڵ بۆ خاڵەوە بڵاو کردەوە.
مەترسییە گەورەکە: لە دوو دەیەی ڕابردوودا و لەپاش هاتنی بە لێشاوی ئۆتۆمبێل بۆ ناو عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕووداوەکانی هاتووچۆ یەکێک بوون لە سەرەکیترین و مەترسیدارترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدان و لە ساڵی 2018 ئاماری ڕووداوەکان و گیان لەدەستدان ریکۆردیان تۆمارکرد.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ساڵی 2018 بە گشتی لە پارێزگاکانی هەرێم 3 هەزار و 581 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و 567 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کەسیش بریندار بووبوون.
پلان لەبری قسە: تیمی حکومەت هەڵسا بە کۆکردنەوەی بەڵگە و هۆکارەکانی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، وەکو شکاندن و بهزاندنی سنووری خێرایی، یاخود تیژڕەوی و سەرکێشی لە تێپەڕاندن (مجاوزة)، شەڕکردن و شهڕەقسە لەگەڵ شۆفێرانی دیکە، قەرەباڵغکردنی کۆڵانە تەسکەکان، لێدانی هۆڕنی بێزارکەر، یان ورووژاندنی شۆفێرانی دیكه بە جووڵەی ناشیرین و قسەی نەشیاو.
دانانی یەکەم کامێرا: ڕۆژی 29ـی 5ـی 2023 بۆ یەکەمجار کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ، لە ڕێگای شارۆچکەی تاسڵوجە – دوکان کەوتە کار و بە درێژایی ڕێگاکە 24 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار و لە هەر سایدێک 12 کامێرای لێ دانرا.
هەروەها لە هەولێر، شەوی شەممە 21ـی 11ـی 2023، کارکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی خێرای 120مەتری و کامێراکانی نێوان (هەولێر – خەبات، هەولێر – شەقڵاوە و هەولێر – کۆیە) دەستیان بە کارکردن کرد.
چۆنێتی کارکردن: بەپێی سیستمی کامێرای چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ، دوو کامێرا لە نێوان دوو خاڵ دانراون، دووریی نێوانیان لە سێ بۆ چوار کیلۆمەتر زیاتر نییە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای دواتر.
هەموو کامێراکان بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە. شۆفێر کاتێک دەگاتە کامێرای دووەم، دیسان کامێراکە وێنەی دەگرێتەوە. بە پێی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە خۆی، ئەو کاتە هەژمار دەکات کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریی کراوە. لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانرێت بە چ خێراییەک ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوڕیوە و سەرپێچیکارەکان دەردەکەون.
ئامارەکان وا دەڵێن: وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، 17ـی 11ـی 2025، ئاماری بەراوردکاری، داتای ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ژمارەی قوربانییان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە ساڵی 2018 تا هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2025 بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ئامارانە، دەرکەوتووە، گرنگیدان بە ڕێگەوبان و چاککردنەوەیان و دانانی کامێراکان لە شەقام و ڕێگەکان، کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ هەبووە سەرەڕای ئەوەی ئۆتۆمبێلی زۆرتریش هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
بە شێوەیەک 1465 ڕووداوی هاتووچۆ لە هەولێر لە ساڵی 2019 تۆمار کراوە. بەڵام لە ساڵی 2025 تاوەکوو کۆتایی مانگی هەشت، تەنیا 346 ڕووداو تۆمار کراوە. بە هەمان شێوە ساڵی 2018 لە دهۆک 1091 ڕووداو تۆمار کراوە. بەڵام لە ساڵی 2025 تەنیا 457 تۆمار کراوە. هەروەها ساڵی 2023 لە سلێمانی 1240 ڕووداو تۆمار کراوە. بەڵام 678 ڕووداو لە هەشت مانگی یەکەمی 2025 تۆمار کراوە.
سەرنجێک بۆ سلێمانی: بەپێی ئامارەکان و بەراوردی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی زۆرترن بەراورد بە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، ئەگەرچی ژمارەی ڕووداوەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردووی هەمان شار زۆر کەمبوونەتەوە.
ئەگەر ئامارەکانی ئەمساڵ وەربگیرێن، لە هەشت مانگی یەکەمی 2025 ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی بە نزیکەیی دوو هێندەی ڕووداوەکانی هەولێر بووە، کە ئەوەش ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕێگا و بانی نوێ زۆرتر دروستکراون و فشاری هاتووچۆ لەسەر سەنتەری شار و شوێنەکانی نیشتەجێبوون دوورخراوەتەوە.
لە سلێمانی لە هەشت مانگی یەکەمدا 2025 بە گشتی 678 ڕووداو ڕوویداوە، بەڵام لە هەولێر تەنها 346 ڕووداو ڕوویداوە لە هەمان ماوەدا و لە دهۆک 475 ڕووداو بووە.
ئاماری ڕووداو، مردن و بریندار لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە نێوان 2018 – 2025
ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر
-2018/ 1332 ڕووداو، 265 مردوو، 1389 بریندار.
-2019/ 1465ڕووداو، 209 مردوو، 1291 بریندار.
-2020/ 748 ڕووداو، 118 مردوو، 716 بریندار.
- 2021/ 994 ڕووداو، 179 مردوو، 1008 بریندار.
-2022/ 811 ڕووداو، 110 مردوو، 865 بریندار.
-2023/ 890 ڕووداو، 87 مردوو، 842 بریندار.
-2024/ 709 ڕووداو، 98 مردوو، 726 بریندار.
-هەشت مانگی یەکەمی 2025/ 346 ڕووداو، 53 مردوو، 327 بریندار.
ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆک
- 2018/ 1091 ڕووداو، 117 مردوو، 1115 بریندار.
- 2019/ 1002ڕووداو، 98 مردوو، 1102 بریندار.
- 2020/ 646 ڕووداو، 58 مردوو، 636 بریندار.
2021-/ 1004ڕووداو، 103 مردوو، 1175 بریندار.
- 2022/ 687 ڕووداو، 73 مردوو، 901 بریندار.
- 2023/ 622 ڕووداو، 65 مردوو، 839 بریندار.
- 2024/ 581 ڕووداو، 67 مردوو، 751 بریندار.
- هەشت مانگی یەکەمی 2025/ 457 ڕووداو، 56 مردوو، 451 بریندار.
ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی
- 2018/ 1158ڕووداو، 185 مردوو، 1543 بریندار.
- 2019/ 1200ڕووداو، 186 مردوو، 3291 بریندار.
- 2020/ 871 ڕووداو، 171 مردوو، 2695 بریندار.
- 2021/ 1240 ڕووداو، 231 مردوو، 3752 بریندار.
- 2022/ 1065ڕووداو، 174 مردوو، 3835 بریندار.
- 2023/ 1037ڕووداو، 153 مردوو، 3887 بریندار.
- 2024/ 1012ڕووداو، 155 مردوو، 3582 بریندار.
- هەشت مانگی یەکەمی 2025: 678 ڕووداو، 126 مردوو، 2600 بریندار.
تێبینی: ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، مردن و برینداربوون لە هەر سێ پارێزگاکە لە ساڵی 2020 کە کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز هاتووچۆی پەک خستبوو، بەراورد بە ساڵی 2025 کەمتر بووەتەوە.
ئا: عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازرگانان و خاوەنكارانی كوردستان بانگهێشتی ئەمریكا دەكرێن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: یەدەگی نەوتی عێراق 150 ملیار بەرمیلە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت





