
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەنێو پێکهاتەی سوننەی عێراقدا، مشتومڕێکی زۆر لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، سەرەڕای پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی هێزە سوننەکان. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، نایەوێت مووسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، یان سالم عیساوی، سەرکردەی هاوپەیمانیی سیادە، پۆستەکە وەرگرن. ئەگەریش هەیە مەحموود قەیسی وەک کاندیدێکی دیکە پێشنیاز بکرێت، بە مەرجێک تەقەدووم پۆستی جێگری سەرۆککۆمار و وەزارەتە سیادییەکانی سوننە وەرگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی هێزە سوننەکان، مشتومڕ لەسەر توانای ئەنجوومەنەکە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە گەورەکانی نێو ماڵی سوننە و دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستەکان بەبێ ململانێ، بەردەوامە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەنجوومەنەکە دووەم کۆبوونەوەی لە ماڵی محەممەد حەلبووسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا ڕێککەوتوون، کە بنەما ڕوونەکانی کاری حکومەت و سیاسەت لەخۆدەگرێت. هەروەها جەختیان لەسەر خێراکردنی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی پەرلەمانی خولی شەشەم کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیەی سیاسیی گرنگ کراوە. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی واقیعی کە خواستی هاووڵاتییان دابین بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە سوننەکان 77 کورسییان بەدەستهێناوە لە کۆی 329 کورسی، ئەمەش وایکردووە دووبارە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکان ببێتە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا.
لێدوانی فەرمی: سەڵاح کوبەیسی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی سیادە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕەتیدەکاتەوە ئەو قسەیەی لە میدیاکاندا هەیە سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا و بە ناڕاستی دەزانێت. ئەو ڕوونیکردەوە کە تا ئێستا لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی گفتوگۆیی تایبەت بە داواکارییەکانی سوننە پێکهێنراوە.
زانیاریی زیاتر: کوبەیسی ئاماژەی بەوەدا کە محەممەد حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن حزبی تەقەدوومەوە کاندید کراوە، بەڵام کاندیدێکی یەدەگیشیان هەیە بە ناوی محەممەد تەمیم، لە ترسی ڕەتکردنەوەی حەلبووسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە. هاوپەیمانیی سیادە سالم عیساوی کاندید کردووە، لە کاتێکدا عەزم کاندیدێکی سەرەکییان هەیە بە ناوی موسەننا سامەڕایی و کاندیدێکی یەدەگیشیان هەیە بە ناوی مەحموود قەیسی.
لەلایەکی دیکەوە: بەدر فەحل، سەرکردەی دیار لە حیزبی جەماهیری نیشتمانی و پارێزگاری ئێستای سەڵاحەددین لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا، دووپاتیکردەوە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی تا ئێستا باسی دابەشکردنی پۆستەکانی نەکردووە. ئەو ڕوونیکردەوە کە کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر بەردەوامیدان بە کاری ئەنجوومەنەکە و دڵنیابوون لە ماف و شایستە سیاسییەکانی پێکهاتەکە، پێش گفتوگۆکردن لەسەر پۆستەکان یان کاندیدەکان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: موزەفەر کەرخی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا، دووپاتیدەکاتەوە، تا ئێستا هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ کاندیدێک نییە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵکو سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی ڕەشنووسی گفتوگۆ بۆ داواکارییەکانی پێکهاتەی سوننە ئامادە دەکەن.
مەترسییە سەرەکییەکان: غەسان عیساوی، کەسایەتی سیاسیی نزیک لە حیزبی تەقەدووم بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی کۆتایی ئەنجوومەنی سیاسیی قۆناغی ناکۆکییەکانی تێپەڕاندووە و جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە کار کردووە، بەڵام باسی پۆستەکانی نەکردووە. ڕوونیکردەوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر چاوەڕێکردنی پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕێککەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






