پەرلەمانتارێک: دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەدەستی ئێمەیە و بەرگریی لە عەگال دەکەین
- ڕاپۆرت
- 2024-08-16

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عەرەب، دەڵێت " ئێمە وەک بەهێزەکان کەرکووکمان کڕی و بەرگریی لە عەگال دەکەین لە شارەکە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10-08-2024، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و بەشێکی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
لێدوانی فەرمی: موهەیمین حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی پارێزگای کەرکووک کە پشتگیریی لەو سێ ئەندامە دەکات بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کرد لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: "لەبری ئەوەی دۆزەکەمان بفرۆشین و عەرەب سووکایەتی پێ بکرێت، حکومەتی خۆجێییمان پێکهێنا، لەبری فرۆشتن، ئێمە وەک بەهێزەکان کەرکووکمان کڕی".
زانیاریی زیاتر: "حەمدانی سەبارەت بە ترسی پێکهاتەی عەرەبی کەرکووک، ڕایگەیاند: لە چی دەترسن؟ کەرەستەکانی یەکێتی چین؟ کەرەستەکانی پارتی لە کەرکووک چین؟ ئەمڕۆ دۆسیەی ئەمنیی بەدەستی ئێمەیە، ئێمە بەرگریی لە عەگال دەکەین".
وەڵامی توندی ڕاکان جبووری دەدەینەوە
ڕاکان جبووری، گوتی: "ئێمە کە وەڵامی راکان دەدەینەوە وەڵامێکی تووند دەبێت، کێ خیانەتکارە؟ ئەوەی کە جێگری پارێزگار بوو لە سەردەمی نەجمەدین؟ بۆچی دەستی لەکار نەکێشایەوە کاتێک گوندە عەرەبییەکان وێران کران؟ بۆچی قبووڵی کرد ببێتە جێگری پارێزگار؟ کێ لە پۆست دەگەڕێت من یان ئەو؟".
ئەگەر فەرماندەی پۆلیس ڕۆڵەکانی عەرەب نەپارێزێت دەبێت بچێتە ماڵەوە.
موهەیمین حەمدانی، سەبارەت بە گەرەنتییەکانی پاراستنی پێکهاتەی عەرەب لە کەرکووک ئاماژەی بە ئەوە دا بەپێی ڕێککەوتنەکە فەرماندەی پۆلیس بۆ عەرەبە و دۆسیەی ئەمنی لەدەست عەرەب دەبێت، "ئەگەر فەرماندەی پۆلیس نەیتوانی ڕۆڵەکانی عەرەب لە کەرکووک بپارێزێت دەبێت بچێتە ماڵەوە".
پۆستە گرنگەکانی عەرەب لە کەرکووک
لە چاوپێکەوتنەکەدا، حەمدانی جەختی کردەوە " ئەو سێ ئەندامە پێکهاتەی عەرەب کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید کردووە، دەستکەوتی گەورەیان بۆ عەرەب بەدەست هێناوە، بەڕێوەبەری هەواڵگری عەرەبە، ئاسایش، فەرماندەی پۆلیس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان، بەڕێوەبەری دژەتیرۆر، فەرماندەی فیرقەکانی 11و 8 و 6ی فیدڕاڵی، عەرەبن".
پارتی ڕازی نەبوو و یەکێتی کردی
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای دەکات، "سەرکردەکانی عەرەب لە کەرکووک، بە سەرکردایەتیی پارتیان ڕاگەیاندووە بە مەرجێک ڕازی دەبن پارێزگاری کەرکووک کورد بێت کە %50ی پۆستەکانی کەرکووک بۆ عەرەب بێت هەروەها قایمقامی دووبز و فەرماندەی پۆلیس و سەرجەم بەرێوەبەرەکانی دیکە بۆ عەرەب بێت بەڵام ئێمە (پارتی) ڕازی نەبووین و پێمان ڕاگەیاندن کە ئەوە قبوڵ ناکەین، بەڵام ئەوان گوتیان یەکێتی هەموو ئەوانە و دەیان پۆستی ترمان پێدەدات".
پۆستەکان بەخشران بە عەرەب
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت " لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ویستم دڵنیا ببمەوە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پێکهاتەی عەرەب، بەداخەوە بۆم دەرکەوت تەواوی ئەو پۆستانە بەخشراون، نەک هەر ئەوە بەڵکوو لەدوای تەواوبوونی ماوەی کورد لە پارێزگار کە ساڵێک و شەش مانگە، ئەو پۆستانەی بەخشراون ناگەڕێنەوە بۆ کورد و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنیش هەر بۆ لایەنی عەرەبی دەمێنێتەوە تا خولی سێیەم ئینجا بە کورد دەدرێن".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






