هۆکارەکانی کەوتنەوخوارەوەی هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی ئاشکرا دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-21

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران - وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، ئاشكرا كرا، دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و هەڵگرتنی سەرنشینیی زیادە بووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-05-2024، سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیکەی لە کاتی گەڕانەوەیان لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئازەربایجان بەرەو شاری تەورێز ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە: دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری رەئیسی تەواوکردووە، هێلیکۆپتەرەکە ڕەئیسی دوو سەرنشینی زیاتر هەڵگرتبوو و لەبەر هەبوونی تەم و مژ نەیتوانیوە بەرەو بەرزی پێویست بفڕێت و بووەتە هۆی ئەوەی کە بەر لوتکەی شاخ بکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگا هەواڵگەرییەکانی ئێران لێکۆڵینەوەیان لە 30 هەزار کەس کردووە و هیچ زانیاریی و فاکتەرێکی مرۆیی و هۆکاری گوماناوییان نەدۆزیوەتەوە. ئاژانسی فارس وای بڵاوكردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






