
ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی درمییە و لەڕێگەی ئاژەڵە تووشبووەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
شانشینی تایلەند تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی تۆنگچای کیراتیتایکۆرن، سەرۆکی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی لە تایلەند، نەخۆشەکە لە 14ی ئەم مانگە گەیشتووەتە بانکۆکی پایتەخت، دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی لێ دەرکەوتووە، ڕۆژی دواتر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشەکە تەمەنی 66 ساڵە، ئەوروپییە و لە وڵاتێکی ئەفریقاوە چووەتە تایلەند.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تۆنگچای لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە پشکنینمان کردووە و کەسەکە بەدڵنیاییەوە تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە، بەرپرسانی تەندروستی چاودێری 42 کەسی دیکە دەکەن، کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ نەخۆشەکەدا هەبووە".
باکگراوند: ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی درمییە، بەهۆی جۆرە ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت و لەڕێگەی ئاژەڵە تووشبووەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دواتریش لەڕێگەی بەرکەوتنی جەستەیی نزیکەوە لەنێوان مرۆڤەکاندا دەگوازرێتەوە. دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئازاری ماسوولکەکان و پەڵەی پێست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






